عێراق.. دوو كاتيۆشا له بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا كه‌وتنه خواره‌وه
له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دینی ناوه‌ڕاستی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی ئاشكرای كرد، دوو كاتیۆشا له‌ناو بنكه‌ی ئاسمانی سه‌ربازی به‌له‌د له پارێزگای سه‌ڵاحه‌ددین كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه ئاسمانییه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت، كه‌مێك به‌ر له ئێستاش دوو كاتیۆشا له‌ناو بنكه‌كه كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه هیچ زیانێكی گیانی و ماددی له‌و رووداوه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
پێشتریش بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له رۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار، كه گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكایه له عێراق، پێنج مووشه‌كی ئاراسته كرا و له‌ناو بنكه‌كه كه‌وتنه خواره‌وه.
ئ. م