ئه‌مه‌ریكا ناوی به‌رپرسه سزادراوه‌كانی عێراق ئاشكرا ده‌كات
به‌شێكیان تۆمه‌تی كوشتنی خۆپیشانده‌ران و گه‌نده‌ڵیان خراوه‌ته‌پاڵ
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، سزای به‌سه‌ر 4 به‌رپرسی عێراقیدا سه‌پاند، كه 3 له‌وانه به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبین و له ئێران نزیكن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌یس خزعه‌لی برای، خه‌میس خه‌نجه‌ر و حوسێن فالح عه‌زیز لامی له لیستی سزا داراییه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا باس له‌وه ده‌كات، قه‌یس خزعه‌لی و ئه‌بوزه‌ینه‌ب ئه‌للامی، تۆمه‌تبارن به به‌رته‌سكردنه‌وه‌ی ئازادی به‌رده‌می خۆپیشانده‌ران و خه‌میس خه‌نجه‌ریش كه به‌رپرسێكی حكومییه كاری له‌سه‌ر رێككه‌وتنی "گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی" كردووه.
پێشتر ستیڤن منوچین، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاندبوو، كه سزای زیاتر به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنن و ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردبوو، كه چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقیش ده‌كه‌ونه لیستی سزاكانی واشنتن.
ئ. م