ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌ له‌ خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌كه‌ن

له‌ به‌غدا ره‌وش تێكچووه‌

هه‌ولێر:

ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ ناوه‌ڕاستی به‌غدا، ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، تا ئێستا دیارنییه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ سه‌ر به‌ چ لایه‌نه‌كن كه‌ ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌. 

هاوكات هه‌ر به‌ هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كان، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش برینداربوونه‌ و بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له‌ قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌یس خزعه‌لی برای،  خه‌میس خه‌نجه‌ر و ئه‌بوزه‌ینه‌ب ئه‌للامی، خرانه‌ لیستی سزاكان و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی گه‌ڕانده‌وه‌.

ئ. م