ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه له خۆپیشانده‌رانی به‌غدا ده‌كه‌ن
له به‌غدا ره‌وش تێكچووه
هه‌ولێر:
ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ناوه‌ڕاستی به‌غدا، ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه 10 خۆپیشانده‌ر كوژراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، تا ئێستا دیارنییه ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به چ لایهنهكن كه ته‌قه‌یان له خۆپیشانده‌ران كردووه.
هاوكات هه‌ر به هۆی ته‌قه‌ی چه‌كداره‌كان، ژماره‌یه‌ك خۆپیشانده‌ریش برینداربوونه و بۆ چاره‌سه‌ری ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون.
ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا، هه‌ریه‌ك له قه‌یس خزعه‌لی سه‌رۆكی میلیشیای عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق له‌یس خزعه‌لی برای، خه‌میس خه‌نجه‌ر و ئه‌بوزه‌ینه‌ب ئه‌للامی، خرانه لیستی سزاكان و هۆكاره‌كه‌شی بۆ پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و گه‌نده‌ڵی گه‌ڕانده‌وه.
ئ. م