ئێران و ئەمەریکا "دیل بە دیل" دەکەن
بەندکراوێکی یەکدی ئازاد دەکەن
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سه‌رۆكی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا رایگەیاند، ئێران ئەو هاووڵاتییە ئەمەریکیەی ئازاد كردووه كه له‌ساڵی 2016وه به‌تۆمه‌تی سیخوڕی ده‌ستبه‌سه‌ره.
ترەمپ لە راگەیەندراوێکدا ئاشكرای كردووە، هاووڵاتییه‌كی ئه‌مەریكی بە ناوی سی وانگ كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به تۆمه‌تی سیخوڕی له‌ساڵی 2016وه زیندانیكراوە، ئازاد كراوه و ئێستاش به‌ره‌وی ئه‌مەریكا به‌ڕێكه‌وتووه.
ئه‌م راگەیەندراوەی تره‌مپ له‌كاتێكدایه، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مەریكا ئاڵوگۆڕی زیندانیانیان كردووه و له‌به‌رامبه‌ر به ئازادكردنی سی وانگ، ئه‌مەریكاش زانای ئێرانی مه‌سعود سوله‌یمانی كه زیاتر له ساڵێكه له ئه‌مەریكا ده‌ستبه‌سه‌ره ئازاد ده‌كات.
H.J