ڕاگەیەنراوێك لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئیمزای ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خراوەتە سەر نووسراوەکە
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی كه‌سێك به نووسراوێكی ساخته، كه ئیمزای وه‌زیری كشتوكاڵی به ساخته خستووه‌ته سه‌ر، هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه بڕێكی زۆری دوونگی مه‌ڕ هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات، له راگه‌یه‌ندراوێكدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاری له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دات.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، "کەسێکی ساختەکار، بە نووسراوێکی ساختە هەوڵی هاوردەکردنی بڕێکی یەکجار زۆر دوگ (دوونگی مەڕ)ی بەستووی داوە، کە زیاتر لە ۱۰ ساڵە هاوردەکردنی بە گوێرەی یاسای کەرەنتینەی ڤێتەرنەری لە سەرتاسەری عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە قەدەغەیە".
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، "نووسراوەکە لەسەر کڵێشەیەکی ساختە و دروستکراو کە جگە لە ساختەیی کڵێشەکە و لەیەکنەچوونی لەگەڵ کڵێشەی وەزارەتمان، دەقی نووسراوەکەش پڕە لە هەڵەی تەکنیکی و ئیداری زەق، هەروەها ئیمزای ساختە بە ناوی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو خراوەتە سەر نووسراوەکە و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی گومرگی باشماخ کراوە".
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، "ستافی گومرگی باشماخ وریایانە درکیان بە ساختەیی نووسراوەکە کردووە".
هه‌روه‌ها هاتووه، "ڕێکكاری یاسایی گیراوەتەبەر، لە ئێستادا لە پێناو بەڕێوەچوونی بەدواداچوونە یاساییەکان، تەنیا هێندە زانیاری دەخەینە بەردەست و لە داهاتوودا ووردەکاریی زیاتر دەخەینە روو".
H.B