چەند راوچییەک لە گەرمیان سێ ئاسک دەکوژن

راوچییەک دەستگیر کرا و دوانی دیکە هەڵاتن

K24 – گەرمیان:

راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بڵاویکردەوە،  لە دوو شەوی رابردوو، پۆلیسی دارستان و ژینگەی قۆرەتو سەر بە خانەقین، لە دوو چالاکی جیاوازدا توانیان دوو سەرپێچیکار دەستگیر بکەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی پۆلیس، لە چالاکی یەکەمدا، سەرپێچیکارێک دەستگیر کرا کە چەکی راوی پێبوو لەگەڵ 30 فیشەکی چەکی راو و یەک کەرەستەی راوکردن.

هەروەها، لە چالاکی دووەمدا، سەرپێچیکارێک دەستگیر کرا کە بەهاوکاری دوو سەرپێچیکاری تر کە هەڵهاتن سێ ئاسکیان راوکردبوو، لە ئێستادا لەلایەن دادوەرەوە فەرمانی گرتن بۆ سەرپێچیکارە هەڵاتووەکان دەرکراوە.

چەند راوچییەک لە گەرمیان سێ ئاسک دەکوژن
چەند راوچییەک لە گەرمیان سێ ئاسک دەکوژن
چەند راوچییەک لە گەرمیان سێ ئاسک دەکوژن
چەند راوچییەک لە گەرمیان سێ ئاسک دەکوژن