جگەرەكێشان لەناو تەكسی و پاسەكان قەدەغە دەكرێت
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕیار دەدات
K24 - ھەولێر
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاردەدات كە جگەرەكێشان لەناو تەكسی و پاسەكان قەدەغە بكرێت و سزای مادیش لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ دیاردەكرێت.
بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، تێیدا ھاتووە: "ئاماژە بە رێنماییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیھانی (WH0) كە تایبەت بە جگەرەكێشان لە شوێنە گشتییەكانەوە بە ھەماھەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ كە غەرامەی گونجاو دابنێن بۆ مەبەستی جێبەجێكردنی ئەم رێنماییە لەلایەن پۆلیسی ھاتووچۆ".
لە خاڵێكی نووسراوەكەدا ھاتووە: "قەدەغەكردنی جگەرەكێشان لە شوفێری تەكسی و پاسەكان و ھەروەھا ھاووڵاتیان لەم كاتەی بەكارھێنانی ھۆیەكانی گواستنەوەی گشتی (تەكسی - پاس)".
لە خاڵێكی دیكەی نووسراوەكە ئەوە خراوەتەروو: "بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل) تەنھا لەسەر داوای ھاووڵاتیان دەبێت، و لەكاتی بەكارھێنانی ھاووڵاتیان بۆ تەكسی دەبێت رادیۆ و (مسجل) كوژاوەبێت و تەنھا لەسەر داواكاری سەرنشین كاری پێدەكرێت، و لەكاتی نەبوونی سەرنشین لە تەكسی شوفێری تەكسی ئازادە لە بەكارھێنانی رادیۆ و (مسجل) بە ئارازووی خۆی".

ھەر پەیوەست بەو بابەتە ئانۆ جەوھەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بۆ كوردستان24 بڕیارەكەی پشتڕاست كردەوە و رایگەیاند، به‌هه‌مه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زراتی ناوخۆ بە پشت به‌ستن به رێنماییه‌كانی رێكخراوی ته‌ندروستی، دوو بڕیاریان ده‌ر‌كردووە سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه كردنی جگه‌ره له‌ناو پاس و ته‌كسیه‌كاندا، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ده‌بێت به‌كارهێنانی رادیۆ و مسجل به ره‌زامه‌ندی سه‌رنشینه‌كان بێت.
وه‌زیری گواستنه‌وه ئه‌وه‌شی خسته‌روو هه‌ر كه‌سێك پابه‌ندی ئه‌م رێنماییه نه‌بێت، سزایی دارایی دەدرێت كه له‌لایان وه‌زراتی ناوخۆ بۆی دیاریكراوه و بڕیاره‌كه‌ش له مانگی 28/11/2019 چووەته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ھ.م