عەبدولمەھدی سوپاسی پێشمەرگە دەكات

"پێشمەرگە رۆڵێكی كاریگەری ھەبوو لە تێكشكاندنی داعش"

K24 - ھەولێر

سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق سوپاسی رۆڵی پێشمەرگە لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق دەکات.

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بەبۆنەی رۆژی سەرکەوتن بەسەر داعش لە عێراق، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگە رۆڵێکی کارایان لە تێکشکاندنی داعش لە عێراق هەبووە.

هەروەها سوپاسی ئەو هێزانەشی کرد و جەختیکردووەتەوە، هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە تاوەکو ئێستاش لە رووبەڕووبونەوەی داعش بەردەوامن.

حكوومەتی عێراق لە 10/12/2017 تێكشكاندنی داعش راگەیاند، كە ھێزی پێشمەرگە یەكێكە لەو ھێزە كاریگەرانە بوو بە ھەماھەنگی ھاوكاران لە ساڵی 2014ەوە رووبەڕووی داعش بووەوە، تائێستاش لە ھەندێك ناوچە پاشماوەكانی داعش ماون و پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوامن لە بەرەنگاربوونەوەیان.