گەنجترین خانمە سیاسەتوانی فینەلندا پۆستی سەرۆک وەزیران وەردەگرێت
دەبێتە گەنجترین سەرۆک وەزیران لە جیهاندا
K24 – ههولێر:
وەزیری گواستنەوە فینلەند، تەمەن 34 ساڵ، لە لایەن پارتەکەی کە خاوەنی زۆرترین کورسی پەرلەمانە، بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران هەڵبژێردرا.
سانا مارین بە زۆرینەی دەنگی پارتەکەی، پارتی سۆشیاڵ دیموکرات کە لە هەڵبژاردنەکانی مانگ چوار زۆرترین دەنگیان بۆ خۆیان مسۆگەر کرد، ناوزەد کراوە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەگەر سانا ئەو پۆستە وەربگرێت، دەبێت گەنجترین خانم لە جیهان کە ئەو پۆستە باڵایە بەدەست دەهێنێت.
رۆژنامەی هێلسینگین سانۆماتی فینلەندا لە هەواڵێکیدا نووسیویەتی، سانا مارین کە ئەندام پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە بووە، بەم نزیکانە دەبێتە گەنجترین سەرۆک وەزیران.
