رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی كۆچی دوایی كرد
رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی بوو
K24 - سلێمانی
كەمێك پێش ئێستا شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
شێخ سدیق عەبدولعەزیز لە ساڵی 1939 لە هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە و لە ساڵی 1960 شانەی رێکخستنی برایانی موسڵمان و لە ساڵی 1979 بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی دامەزراندووە.
لەساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی پێکدەهێنێت. ئەمڕۆ 9/12/2019 لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
بەگوێرەی زانیاری پەیامنێری كوردستان24 لە سلێمانی، سبەی سێ شەممە یەکەم رۆژی پرسەکەی لە مزگەوتی ئەبوبەکری سدیق لە پارێزگای ھەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
