سبه‌ی په‌رله‌مان پرسی كاره‌بای نیشتمانی تاوتوێ ده‌كات
رێكلام و رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی توركمان
K24 – هه‌ولێر:
بڕیاره سبه‌ی سێشه‌ممه دانیشتنی ژماره (9)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان بكرێت و دوو پڕۆژه یاسا و پرسی كاره‌با تاوتوێ ده‌كرێن.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو، له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیازه بڕیارى (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان)، ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆش سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستانی ئاگادار كرده‌وه، كه خاڵێكی تری بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی سبه‌ی سێشه‌مه 2019/12/10 زیاد كردووه، كه ئه‌ویش بریتییه له قسه‌كردن و تاووتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتمانی و دابه‌شكردنی سووته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
