وه‌زیری ناوخۆ: قومار دیارده‌یه‌كی نامۆیه و پێویسته كۆنترۆڵ و بنبڕ بكرێت
پێویسته روون بێته‌وه چی قوماره و چی قومار نییه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له میانی سه‌ردانی بۆ دهۆك و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارێزگاری شاره‌كه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا باسی له په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی قوماركردن له هه‌رێمی كوردستان كرد.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆ گوتی: ئه‌و دیارده‌یه زیاتر بووه نه‌ك له دهۆك، له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و دیارده‌یه‌كی نه‌شازه و پێویستی به‌وه‌یه رێكبخرێت، چ بابه‌تێك قوماره و چی قومار نییه و مۆڵه‌ت بدرێته كامیان و كامه‌یان دابخرێت.
گوتیشی: له هه‌ولێر و دهۆك رێككاری یاسایی گیراونه‌ته به‌ر و دیارده‌یه‌كی نامۆیه به كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان و كار ده‌كه‌ین بۆ لانیكه‌م كۆنترۆڵكردن و بنبڕكردنی.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د باسی له‌و خزمه‌تگوزاریانه كرد، كه وه‌زاره‌ته‌كه‌ی له هه‌وڵدایه بۆ هاووڵاتیان ده‌ستبه‌ریان بكات و ئاشكراشیكرد، كار ده‌كه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی پاسه‌پۆرت له ئاكرێ و به دوای بینایه‌كی باش‌دا ده‌گه‌ڕێن بۆ نووسینگه‌كه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر رژده له‌سه‌ر سه‌رخستنی پڕۆژه‌ی چاكسازی و ئه‌و پڕۆژه‌یه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت و له واده‌یه‌كی نزیكدا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.