وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق باڵیۆزی 4 وڵات بانگهێشت ده‌كات

ناڕه‌زایه‌تی خۆیان پێڕاگه‌یاند

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی عێراق باڵیۆزی چوار وڵات بانگهێشت دەکات و داوایان لێدەکات دەست لە کاروباری ناوخۆی عێراق وەرنەدەن.

ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، وەزارەتەکەیان ئەمڕۆ بانگهێشتی باڵیۆزی هەریەك لە وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و کەنەدای کردووە و ناڕەزایەتی خۆیانیان لەبارەی دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق پێ راگەیاندووه‌.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق دووپاتیشیكرده‌وه‌، بەننامە هاوبەشەکەی ئەو چوار وڵاتە دەستێوەردانە لەکاروباری ناوخۆی عێراق.

دوێنێ باڵیۆزخانەکانی بەریتانیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا و کەنەدا لە راگەیاندراوێکی هاوبەشدا داوایان لە دەسەڵاتدارانی عێراق کرد، گروپە میلیشیاکان لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکان دووربخەنەوە.

H.B