پەرلەمان تاوتوێی پرسی كارەبا و دابەشكردنی نەوت دەكات
گفتوگۆ لەبارەی دوو پڕۆژەی دیكە دەكرێت
K24 - ھەولێر
ئەمڕۆ سێشه‌ممه دانیشتنی ژماره (9)ى ئاسایی په‌رله‌مانی كوردستان دەكرێت و دوو پڕۆژه یاسا و پرسی كاره‌بای نیشتمانی و دابەشكردنی نەوت بەسەر ھاووڵاتیان تاوتوێ ده‌كرێن.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان رایگه‌یاندبوو، له دانیشتنه‌كه‌دا خوێندنه‌وه‌ى دووه‌می پێشنیازه یاسای (رێكلامی بازرگانی له هه‌رێمی كوردستان- عێراق و خوێندنه‌وه‌ى یه‌كه‌مى پێشنیازه بڕیارى (رۆژانی بۆنه فه‌رمییه‌كانی نه‌ته‌وه‌ى توركمان)، ده‌كرێت.
دوێنێ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌ندامانی په‌رله‌مانى كوردستانی ئاگادار كرده‌وه، كه خاڵێكی دیكەی بۆ به‌رنامه‌ی كارى دانیشتنی ئەمڕۆ سێشه‌مه 2019/12/10 زیاد كردووه، كه ئه‌ویش بریتییه له قسه‌كردن و تاوتوێكردنی پرسی كێشه‌ی كاره‌باى نیشتمانی و دابه‌شكردنی سوته‌مه‌نی له‌م وه‌رزی سه‌رمایه‌دا به‌سه‌ر هاووڵاتییان.
