خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەدەچێت
رێگای سەرەكی كەربەلا داخرا
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەبچێت و هێزی ئەمنی زۆریش لە دەورووبەری گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان بڵاوەیان پێکراوە.
سەرەڕای بڵاوەپێکردنی هێزی ئەمنی زۆر لە دەورووبەری گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان، بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەبچێت و خەڵک لە پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستیشەوە بە نیازن لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی پایتەختدا بەشداربن.
هاوکات، قهیس خهزعلی، ئهمینداری گرووپی عهسائیب ئههلولحەق رایگەیاند، خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ كاری تێكدهرانهیه و کوژرانی زیاتری خەڵکی لێدەکەوێتەوە.
لە کەربەلاش رووبەڕووبوونەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو، رێگەی سەرەکی شارەکەش لەگەڵ بەغدا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە داخرا، پۆلیسی پارێزگاکەش لێکۆڵێنەوەی لە کوشتنی چالاکوان فاهم تائی دەستپێکرد، کە دوو رۆژ لەمەوبەر لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.