داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی له خه‌ڵكی به‌غدا ده‌كرێت
خه‌زعه‌لی هۆشداری ده‌دات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، رێگه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی خوارووی عێراق ته‌نیوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ داواكاری چالاكان بۆ خۆپیشاندانی فراوانی هاووڵاتیان.
له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی داوایان له هاووڵاتیان كرد، ئه‌مڕۆ رووبكه‌نه گۆڕه‌پانه‌كان و خۆپیشاندانی ملیۆنی له دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی له عێراق رێكبخه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، رابه‌ری چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی، رایگه‌یاند، ئامانج له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه گێره‌شێوێنی و خراپه‌كارییه و ره‌نگه ئه‌مڕۆ زۆرترین كه‌س بكوژرێت.