كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور و باران دەبێت، لە ھەندێك ناوچەی شاخاویش بەفر دەبارێت، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 10 و سلێمانی 7 و دھۆك 9 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 12 پلەی سیلیزی دەبێت.
لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ھەور دەبێت و نمە باران دەبارێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور.



