له بودجه‌ی 2020ی ئه‌مه‌ریكا فرۆشتنی ئێف35 به توركیا قه‌ده‌غه كراوه
توركیا سوور بوو له‌سه‌ر كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی
K24 – هه‌ولێر:
له بودجه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، پرسی فرۆشتنی فڕۆكه‌ی جۆری ئێف35 به توركیا قه‌ده‌غه كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له ره‌شنووسی پرۆژه یاسای بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكادا هاتووه و شه‌وی رابردوو بڵاو كرایه‌وه.
لیژنه‌ی پڕچه‌ككردن له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و پیرانی ئه‌مه‌ریكا، له پڕۆژه بودجه‌ی 2020دا قه‌ده‌غه‌یكردووه، واشنتن فڕۆكه‌ی ئێف35 بفرۆشێت یان بیگوازێته‌وه بۆ توركیا.
هۆكاری ئه‌و بڕیاره‌ی كۆنگرێس، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه توركیا سوور بوو له‌سه‌ر كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسی.
ئه‌نقه‌ره و مۆسكۆ رێككه‌وتوون له مانگی نیسان/ ئه‌پریلی 2020دا به ته‌واوی سیستمی ئێس400ی رووسی بخه‌نه‌گه‌ڕ.
له ماوه‌ی رابردوودا، ئه‌مه‌ریكا چه‌ندین جار داوایكردبوو، توركیا ئه‌و گرێبه‌سته هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، كه له‌گه‌ڵ رووسیا له باره‌ی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400 واژووی كردووه.