له زاخۆ یه‌كه‌م پاسه‌پۆرت ده‌ركرا
نووسینگه‌ی پاسه‌پۆرت له زاخۆ كرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، ئه‌مڕۆ له مه‌راسیمێكدا نووسینگه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌ركردنی پاسه‌پۆرتی له شارۆچكه‌ی زاخۆ كرده‌وه.
وه‌زیری ناوخۆ راشیگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شارۆچكه‌ی زاخۆ بۆ یه‌كه‌مجار مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتییه‌ك راییكرا و له نووسینگه‌كه یه‌كه‌م پاسه‌پۆرت ده‌ركرا.
وه‌زیری ناوخۆ دوێنێ به سه‌ردانێك گه‌یشته دهۆك و له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پارێزگاكه كۆبووه‌وه.
له كۆنفرانسێكی میدیاییدا وه‌زیری ناوخۆ رایگه‌یاند، له زاخۆ و ئاكرێ نووسینگه‌ی پاسه‌پۆرت ده‌كه‌ینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان ناچار نه‌بن بچنه سه‌نته‌ری پارێزگای دهۆك بۆ ده‌ركردنی پاسه‌پۆرت.