بەھۆی بەفربارین دەروازەی سنووری سەرزێڕ داخرا
شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتەوە
K24 - ئامێدی
بەھۆی بەفربارینی زۆر دەروازەی سنووری سەرزێڕ لە دەڤەری ئامێدی داخرا.
شیمال بەرچی، پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری ئامێدی رایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە بەھۆی رێژەیەكی زۆری بەفربارین، دەروازەی سنووری سەرزێر لەنێوان ھەرێمی كوردستان و توركیا داخرا".
چەند رۆژێكە شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان بەفرێكی زۆر باریوە و تائێستا بەفروبارانبارین بەردەوامە. بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، لە كۆتایی ئەم ھەفتەدا شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
