سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق بۆ خۆپیشانده‌ران: ده‌تانپارێزین
تا داواكارییه ره‌واكانتان دێنه دی
K24 – هه‌ولێر:
سوپای عێراق، دووپاتیكرده‌وه، ته‌واوی خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندان ده‌پارێزن.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، عوسمان غانمی رایگه‌یاند، سوپاكهتان و هێزه‌كه‌تان ئاماده‌ن بۆ پاراستنتان تا داواكارییه ره‌واكانتان دێنه دی.
ئه‌مڕۆ له ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌سه‌ر داعشدا، سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق وته‌یه‌كی ئاراسته‌ی گه‌لانی عێراق كرد.
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق ستایشی ته‌بایی و هه‌ماهه‌نگی نێوان یه‌كه‌كانی سوپا و جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری عێراقی كرد و له‌و میانه‌یه‌دا گوتی: هێزه ئه‌منییه‌كان و سوپاكهتان له‌گه‌ڵتان ده‌مێنێته‌وه و ده‌تانپارێزێت تا ئه‌و كاته‌ی داواكارییه ره‌واكانتان جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، رێگه سه‌ره‌كییه‌كان و ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانه‌كانی خۆپیشاندانیان له به‌غدا و پارێزگاكانی خوارووی عێراق ته‌نیوه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ داواكاری چالاكان بۆ خۆپیشاندانی فراوانی هاووڵاتیان.
له رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه، چالاكانی مه‌ده‌نی داوایان له هاووڵاتیان كرد، ئه‌مڕۆ رووبكه‌نه گۆڕه‌پانه‌كان و خۆپیشاندانی ملیۆنی له دژی گه‌نده‌ڵی و ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی له عێراق رێكبخه‌ن.
له‌و باره‌یه‌وه، رابه‌ری چه‌كدارانی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق، قه‌یس خه‌زعه‌لی، رایگه‌یاند، ئامانج له خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه گێره‌شێوێنی و خراپه‌كارییه و ره‌نگه ئه‌مڕۆ زۆرترین كه‌س بكوژرێت.