مه‌سرور بارزانی سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی شێخ سدیق عەبدولعەزیز ده‌كات
په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، پەیامێكی سەرەخۆشی ئارسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شێخ سدیق عەبدولعەزیز، رابه‌ری پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی ده‌كات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا، پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی زانای ئایینی و رابەری پێشووى بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان شێخ سدیق عەبدولعەزیز كردووه و هیوایخواستووه خوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
شێخ سدیق عەبدولعەزیز، زانای ئایینی و رابەری پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامی كوردستان رۆژی دووشه‌ممه 9/12/2019 لە سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
شێخ سدیق عەبدولعەزیز لە ساڵی 1939 لە هەڵەبجەی شەهید لەدایکبووە و لە ساڵی 1960 شانەی رێکخستنی برایانی موسڵمان و لە ساڵی 1979 بزووتنەوەی راپەڕینی ئیسلامی دامەزراندووە.
لەساڵی 1999 لەگەڵ بزووتنەوەی ئیسلامی بزووتنەوەی یەکبوونی ئیسلامی پێکدەهێنێت.