مه‌سرور بارزانی: پرۆژه یاسای چاكسازی ئاماده‌یه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت
"رێكاری توندی یاساییمان گرتووه‌ته‌به‌ر"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌شێكی له باریان هێناوه‌ته ئارا كه چیدیكه گه‌نده‌ڵی تێیدا گه‌شه ناكات و لێژنه‌یه‌كی باڵایان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكهێناوه، بۆ ئه‌وه‌ی پێداچوونه‌وه به پرۆژه یاسای چاكسازی بكه‌ن و ئێستاش یاساكه ئاماده‌یه ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی ڤیدیۆیی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه به پێداگری له‌سه‌ر پرسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ده‌كات و ده‌ڵێت: "خۆم زۆر له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته رژدم و چاوپۆشی له گه‌نده‌ڵی هیچ كه‌س و لایه‌نێك ناكه‌م".
دووپات له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه، ئێستا رێكاری توند گیراوه‌ته‌به‌ر به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه بۆ كاركردن له دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت به‌رتیل وه‌رده‌رگرن.
سه‌رۆك وه‌زیران دڵنیایی ده‌داته هاووڵاتیان كه به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بنه‌وه و ده‌ڵێت: "زۆر هه‌وڵدراوه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ساردمان بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هاووڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه، كه به هه‌موو توانایه‌كمان له هه‌وڵه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین".
A government that serves the people means:
— Masrour Barzani (@masrour_barzani) December 10, 2019
1. Making government transparent, efficient and modern
2. Developing partnerships and securing our borders
3. Enabling enterprise
4. Building for the future#StrongerKurdistan pic.twitter.com/wiJxArXKJr
ئ. م