له رۆژی جیهانی مافی مرۆڤدا مافی ههزاران كهس له عێراق پێشێل دهكرێت
شەڕ و توندوتیژییەکان پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤیان زیاد کردووە
K24- سلێمانی:
له رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤدا سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤ لە ھەریمی کوردستان ئاماژە بە شەر و توندوتیژیەکانی عیراق و ناوچەکە دەکات کە بۆتە ھۆکاری پیشیلکردنی مافی ھەزارەھا ھاووڵاتی, ئەندامێکی پەرلەمانیش لە لێژنەی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ پێی وایە، لە ھەرێمی کوردستان یاسای زۆر باش ھەیە، بەڵام کێشە لە جێبەجێنەکردنیاندایه.
زیا پتروس، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافەکانی مرۆڤ له ههرێمی كوردستان دهڵێت: شەڕ و توندوتیژیەکان لە عیراق و ناوچەکانی دەوروبەر، یەکێکن لەو ھۆکارانەی کە مافی مرۆڤی تێیدا پیشیل کراوە. بوونی رێژەیەکی زۆر لە ئاوارە و پەنابەر و نیشتهجێبوونیان لە ھەریمی کوردستان سەلمێنەری ئەو راستیەن.
لهكاتێكیشدا ھەریمی کوردستان بەشێك لەو بەندانەی لە جارنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤدا ھاتووە چەسپاندوویەتی، بەڵام ھیشتا گرتن و ریگریکردن لە رۆژنامەنوسان و چەوساندنەوەی ئافرەتان بەردەوامە، لهمبارهشهوه حەسیبە گەردی ئەندامی لێژنەی کۆمەڵایەتی و مافی مرۆڤ له پهرلهمانی كوردستان جهخت دهكاتهوه، لە ھەرێمی کوردستان یاسای زۆر باش ھەیە، بەڵام کێشە لە جێبەجێنەکردنی یاساکاندایە، ئەمەش دەبیتە ھۆی زیادبوونی پێشێلکاریەکان.
بهر له 71 ساڵ و لە رۆژی ١٠ی دیسەمبەری سالی ١٩٤٨ جارنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤ لەلایەن کۆمەڵەی گشتی وڵاتانی جیھان راگەیەندرا، کە ئیستا بووهتە ١٩٣ وڵاتی بەشدار و لە ٣٠ بڕگەدا مافەکانی مرۆڤیان داڕشت, بە ئامانجی پاراستنی تەواوی مافەکانی مرۆڤ لە سەرتاسەری جیھان بەڵام تا ئیستاش لە بەشێکی زۆری وڵاتان بە جۆرەھا شێوە مافهكانی مرۆڤ پێشێل دهكرێن.
H.B