سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه
چه‌ند پرسێكیش تاوتوێ ده‌كرێن
K24- هه‌ولێر:
سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای چاكسازی دەنێرێتە پەرلەمانی كوردستان.
ڤاڵا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان رایگەیاند، سبەی ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی پەسەند دەكات و راستەوخۆ دەینێرێتە پەرلەمان، بۆ دووباره تاوتوێكردنه‌وه‌ی.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كوردستان 24ی راگه‌یاند: سبه‌ی له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، جگه له په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای چاكسازی و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان، چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش تاوتوێ ده‌كرێت.
H.B