هۆشداری له‌ ڕمانی شاخی هەیبەت سوڵتان ده‌درێت

"شۆفێران ئاگادار بن"

K24 - هه‌ولێر:

بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بەهۆی تەمومژ، ئاستی بينین ئەم شەو چیای هەیبەت سوڵتان کەمبووه‌تەوە و بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیەش هۆشداری ڕمانی شاخی هەیبەت سوڵتان دەداتە شۆفێران.

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە ئاماژە بەوە دەکات بەهۆی باران بارین ئەگەری هەرەسهێنانی بەرد لە شاخی هەیبەت سوڵتان هه‌یه‌.

داواش لە شۆفێران دەکات لەکاتی هاتوچۆکردن لەو ڕێگایە بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

هۆشداريیەکەی بەڕێوه‌بەرایەتی هاتوچۆی کۆیە لەکاتێکدایە، چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بەشێك لەشاخی هەیبەت سوڵتان ڕماو بۆ ماوەیەك رڕێگاکەی داخست، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.