هه‌مواری ده‌ستووری عێراق "مۆته‌كه گه‌وره‌كه‌ی" به‌رده‌م كورد
كورد و شیعه و سووننه له باره‌ی هه‌مواری ده‌ستووری ده‌دوێن
K24 - به‌غدا:
بەغدای پایته‌ختی عێراق، لەبارو دۆخێكی زۆر جیاوازدایە، ئەمجارە لەبری ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەكان، ململانێی نێوان شەقام، بەهەموو پێكهاتەكانییەوە بەتایبەت سوننە و شیعە لەگەڵ دەستەبژێری سیاسییە.
چاودێرانی سیاسیی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هەندێ گۆڕانكاريی سیاسی و داخوازی لایه‌نه سیاسيیه‌كان بە داوا و خواستی خۆپێشاندەرانەوە لکێنراوە، كە رەنگە ئەجێندای سیاسی لەپشتەوە بێت، بەتایبەت هەمواركردنەوەی دەستور.
د. ڤیان سه‌بڕی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیمكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، بۆته چه‌قی ململانێكانی نێوان پێكهاته و لایه‌نه سیاسيیهكانی عێراق. له‌نێو پێكهاته‌كانیشدا، كورد ئه‌وله‌ویه‌تی ئه‌و مه‌ترسيیه له‌سه‌ر خۆی ده‌بینێت".
سه‌بری راشیدهگهێنێت: "ئێمه تا ئه‌وكاته له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌ی ههمواركردنهوهین كه مافه‌كانی كورد و كیانه فیدڕاڵیيهكهی تێدا پارێزراو بێت".
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی روونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌وه‌ی ئێستا له‌عێراق رووده‌دات هۆكاره‌كه‌ی ده‌ستوور نیه، بگره بهههمواركردنهوهشی چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه ناكرێت، بۆیه هه‌ندێ لایه‌ن ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌ستیان داوه‌تێ به‌ده‌رفه‌تی ده‌زانن و خه‌ڵكی پێ چه‌واشه‌ده‌كه‌ن.
د. مه‌حمود عوسمان، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت: "له ئێستادا هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له به‌رژوه‌ندی كورددا نیيه و مهترسيیش له‌سه‌ر كورد درووست ده‌بێت"، هاوكات نایشارێته‌وه، كه هه‌ردوو لایه‌نی شیعه‌و سوننه‌ی عێراق له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوور دژی كوردن.
ئه‌و سیاسه‌تمه‌داره ئاشكراشی ده‌كات:" له‌كاتی هه‌مواری ده‌ستوور مه‌ترسی له‌سه‌ر سڕینه‌وه‌ی مادده‌ی 140 هه‌یه".
د. ره‌سوڵ عه‌لی، مامۆستای زانكۆ و توێژه‌ری سیاسیی ده‌ڵێت: "هەرچۆنێك بێت گەیشتنە رێككەوتنی لایەنە سیاسییەكان بەتایبەت شیعە و شیعە ئەستەم بووە. لەبنەڕەتدا ململانێیەكی دیكەی ئیقلیمیی و نێودەوڵەتی هەیە، كورد و سوننەش بەهۆی تێكەڵكردنی هەمواری دەستوور و پرسی دیكەوە گلاونەتە مشتومڕی گۆڕان لەحوكمڕانیی و دەسەڵاتدا".
ئه‌و توێژه‌ره سیاسیه، به‌گرنگی ده‌زانێت له‌دۆخی ئێستای عێراقدا كورد یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بێت له‌جێبه‌جێکردنی داواکاریی و خواسته‌كانیدا.
هاوڕێ عه‌لی سدیق، پارێزه‌ر و راوێژكاری یاسایی ده‌ڵێت "هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور و گۆڕانكاريی له‌مادده و بڕگه‌كانی ئاساییه و یاساییه به‌جۆرێك كه مافه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌تاییه‌كانی تێدا پارێزراوبێت، به‌ڵام كه‌نارخستنی ده‌ستوور مهترسيیهكی گه‌وره‌یه، بۆیه له‌رووی یاساییه‌وه هه‌ر گۆڕانكارییه‌ك بكرێ ده‌بێ بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ سه‌ر 142 و مادده‌ی (126/یه‌كه‌م) له ده‌ستوور".
رۆژی 27/10/2019 په‌رله‌مانی عێراق بڕیاری پێكهێنانی لیژنهیهكیدا بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور، كه له چوار مانگدا راپۆرت له‌و باره‌یه‌وه ئاماده بكه‌ن.
رۆژی 5/11/2019 به‌به‌شداری د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق، هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده‌ی حزبه سیاسیيه‌كان كۆبوونه‌وه و هه‌مووان پێكه‌وه هه‌مواری ده‌ستووریان له‌ئێستادا به‌خراپ وه‌سفكرد و راشیانگه‌یاند: "هه‌مواری ده‌ستوور پێویستی به‌دۆخێكی ئارامه".
له‌دوای كۆبوونه‌وه‌كان، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند: كورد تا ئه‌و كاته هه‌مواری قبوڵه كه مافی فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزراو بێت.
لیژنه‌ی هه‌مواری ده‌ستوور كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه پێكهێنراوه، له 18 ئه‌ندام پێكدێت و له‌و ژمارەیەش 6 ئه‌ندامی كوردن.
له‌كاتی په‌یوه‌ندیمان به دکتۆر بەشیر خه‌لیل حەداد، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، ئه‌و ئاماژه‌ی به‌ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی كرد له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی تایبه‌تی هه‌مواری ده‌ستوور و نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه له رۆژی 11/11/2019 ئه‌نجامدرابوو، جێگری سه‌رۆك په‌رله‌مانی عێراق وتی: "پێویستە لە ھەموارکردنەوەی دەستووردا سەرجەم توێژ و لایەنەکان و شارەزایيەکان بەشداریان پێ بکرێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دەکرێت ھەمواری دەستوور بکرێت بۆ فراوانکردنی رووبەری ماف و ئازادییەکان و گەرەنتی کردنی قوڵبوونەوەی پڕنسیپەکانی دادپەروەری و یەکسانی و کەرامەتی مرۆڤ و مافی گشت پێکھاتەکان و سیستەمی فیدراڵی وڵات.
ئاماژەشی بەوەدا کە پێداچوونەوە بە دەستور و ھەموارکردنی پرسێکی ئەرێنیە ئەگەر بە پێی میکانیزم و رێڕەوە دەستورییەکان ئەنجام بدرێت.
نه‌دا شاكر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له هاوپه‌یمانی نه‌سر، پێیوایه "هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی كارێكی مه‌حاڵه‌و ده‌كرێ هه‌ندێ له بڕگه‌و مادده‌كانی هه‌مواربكرێته‌وه".
له‌باره‌ی نیگه‌رانییه‌كانی كورد له هه‌مواری ده‌ستوور، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی هاوپه‌یمانی نه‌سر، ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا داوای ته‌واوی لایه‌نه‌كان لهههمواركردنهوهدا قسه‌كردنه له‌سه‌ر داوا و مافه‌كانی خۆیان، كورد نابێ مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، چونكه به‌یاسا روونكراوه‌ته‌وه له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ری ئه‌گه‌ر سێ پارێزگا به‌یه‌كه‌وه ره‌تیان كرده‌وه ئه‌وا په‌سند ناكرێ، (وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان)".
سه‌باح عه‌گیلی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی سائیرون، له‌باره‌ی ترسی كورد لهههمواركردنهوهكه ده‌ڵێت: "هیچ پێویست ناكات هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌مه‌ترسی بۆ سه‌ر برایانی كوردمان دابنرێ، چونكه ئه‌وه‌ی خراوه‌ته‌ڕوو له‌به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مووانه و به‌رژوه‌ندی هه‌مووانیشی تێدا پارێزراو ده‌بێت".
"پێویست ده‌كات ئێمه به‌هانای داوا و داخوازی خۆپیشانده‌رانه‌وه بچین، پێموایه هیچ ئه‌جێندایه‌كی سیاسیی له‌پشت داواكاری خۆپیشانده‌ران نیيه له‌سه‌ر هه‌مواری ده‌ستوور، بۆیه وه‌ك هه‌نگاوێكی ئاسایی و یاسایی ده‌یبینین". (ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی به‌ره‌ی سائیرون وا ده‌ڵێت).
عه‌لی ته‌میمی، یاساناس و توێژه‌ری سیاسی له‌باره‌ی هه‌مواری ده‌ستوور له‌پشت ئه‌جێندا سیاسيیهكانهوه.. ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر ده‌ستی سیاسيیه‌كان له‌ده‌ستی یاساناسان و دارێژه‌رانی ده‌ستوور درێژتر بێ، حه‌تمه‌ن له‌بری چاره‌كردنی كێشه‌كان، كێشه‌ی گه‌وره‌تر ده‌هێنێته ئاراوه."
ئه‌و توێژه‌ره سیاسییه ئاشكراشی ده‌كات، نابێ هیچ لایه‌نێك له‌هه‌مبه‌ر مافه‌كانی په‌راوێز بخرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی نابێت هیچ لایه‌نێكیش بۆ به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانی خۆی پڕۆسه‌كه قۆرغ بكات.
ته‌میمی پێوایه، هه‌مواری ده‌ستوور ئه‌گه‌ر به‌ته‌وافوق بكرێ، ده‌رچه‌یه‌كی باشه، به‌ڵام ئه‌و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه هه‌مواری ده‌ستوور به هوتافی خۆپیشانده‌ران و موزایه‌ده‌ی سیاسیيه‌كان نابێت و ناكرێت.
"ئەگەر لە سەرەتاوە دەستوور وەك خۆی جێبەجێ کرابا، ئێستا پێویست بە وروژاندنی هەمواری دەستوور نەدەبوو".
ئه‌مه وته‌ی مه‌حموود محه‌مه‌د، وته‌بێژی ره‌سمی پارتی دیموكراتی كوردستانه. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی حزبی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: "ساڵانێكه سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی خه‌ڵكی ئاگادار كرده‌وه له‌وه‌ی كه ده‌ستوور نه‌بووه به مه‌رجه‌ع و جێبه‌جێنه‌كردن و مامه‌ڵه‌نه‌كردن به ده‌ستوور بارودۆخی عێراق به‌ره‌و هه‌ڵدێر و وێرانی ده‌بات، كه‌چی هه‌ندێ كه‌س نه‌یانویست گوێ بگرن، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور جێبه‌جێ بكرایه، دۆخه‌كه نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌مڕۆ و به‌و شێوه‌یه عێراق نه‌ده‌كه‌وته ئاڵۆزییه‌وه.
گوته‌بێژی ره‌سمی پارتی ئاشكراشی كرد، هه‌ندێ كه‌س و لایه‌نی سیاسی له‌ناو عێراقدا هه‌ن ده‌یانه‌وێت دۆخه‌كه بقۆزنه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان، به‌ڵام گه‌لی عێراق به‌رچاو ڕوونترن له‌وه‌ی سیاسییه‌كان بیانكه‌نه ئامراز و به‌كاریان بهێنن.
ئارێز عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و په‌رله‌مانتاری پێشووی عێراق ده‌ڵێت: "لەگەرمەی ئەو ململانێ و خۆپێشاندانانەی بەغدا، مەترسی لەسەر دەستكەوت و بەركەوتەی كورد لەدەسەڵات و دەستور هەیە، ئەو دۆخەی ئێستای بەغدا، تێكەڵكردنی ئەجێندای سیاسی یه بەئەجێندای خۆپێشاندەران بەتایبەت مەترسی ئەگەری هەمواركردنی دەستوور كە هەڕەشەیە بۆسەر دەستكەوتەكانی گەلی كوردستان. له‌نێویشدا مادده‌ی 140ی ده‌ستووری".
ئارێزعه‌بدوڵڵا ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات: مه‌سه‌له‌ی هه‌مواری ده‌ستوور پێشینه‌یه‌كی دوورتری هه‌بووه له‌لایه‌ن به‌شێك له‌لایه‌نه عێراقییه‌كان، ئه‌گه‌ر هه‌مواره‌كه بۆ باشتركردن بێ وه‌ك كورد له‌گه‌ڵین، به‌مه‌رجێك شووناس و ناسنامه‌ی عێراقی وه‌ك عێراقی فیدراڵی ئیتیحادی پارێزراوبێت، هه‌ر له‌هه‌رێم و زمانی كوردی وه‌ك زمانی فه‌رمی له عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووتری په‌رله‌مانی عێراق روونیشی ده‌كاته‌وه، په‌نابردنه به‌ر هه‌مواری ده‌ستوور كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ناكات، به‌ڵكو قووڵتری ده‌كاته‌وه، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی باسده‌كرێت له‌گۆڕینی سیستمی په‌رله‌مانی بۆ سه‌رۆكایه‌تی، ده‌مانگه‌ڕێته‌وه بۆ تاككڕ‌ه‌وی و به‌هێزكردنی ناوه‌ند، باشتربوو له‌جیاتی ئه‌و هه‌مواره ده‌ستوور وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرایه به‌تایبه‌ت له‌بابه‌تی درووستكردنی ئه‌نجومه‌نی فیدراڵی كه عێراق تا ئێستا نیيهتی.
ئارێز روونیشی ده‌كاته‌وه، كاتێك خۆپیشاندان له‌شاره‌كانی عێراق به‌رده‌وامه هیچ كاریگه‌ریيه‌كی بۆ سه‌ر شاره‌كانی هه‌رێم نيیه و نه‌بووه، ئه‌وه‌شی پێشووتر له‌هه‌رێم هه‌بووه له‌شاره‌كانی ديكهی عێراق نه‌بووه، بۆیه ده‌بوو له عێراق هه‌رێمی ديكهی فیدراڵی درووست بووایه، تا به‌رپرسیاریه‌تی خۆیان له‌ئه‌ستۆ گرتبایه و پێشبڕكێی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك ومیلله‌تیان هه‌با.
"ئێستا ئێمه له‌گه‌ڵ هه‌موارێكی یاسایی و دروست و پارێزراوی مافه‌كانی هه‌موو گه‌لانی عێراقین، نه‌ك به‌پلان كوده‌تا به‌سه‌ر ده‌ستووردا بكرێت" (ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پێشووی عێراق وه‌ها كۆتایی به‌قسه‌كانی هێنا).
لونه ئهلمهموری، ده‌رچووی كۆلێژی ئهندازیاریيه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه به‌شداره له‌خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا، ئه‌و ده‌ڵێت: "به‌داخه‌وه رۆژانه خوشك و براكانمان ده‌كرێنه ئامانجی لێدان و كوشتن له‌لایه‌ن هێزه جیاوازه‌كانه‌وه، ئێمه داوای ژیانێكی ئاسایی و یاسایی ده‌كه‌ین كه وه‌ك مرۆڤ بژین، به‌داخه‌وه له‌وه‌شدا دهمانخزێنه ناو سیاسه‌ت و ناچار به‌رێگه‌یه‌كی دیكه‌مان ده‌كه‌ن".
به‌پێی دوایين لێدوان و بۆچوونی ره‌سمی لایه‌نه عێراقی و كوردستانییه‌كان، ئێستا ده‌ستوور وه‌ك ده‌رچه‌یه‌كی رزگاركه‌ر له‌و دۆخه‌ی به‌غدا و شاره‌كانی دیكهدهبینرێ له‌لایه‌نی پارت و لایه‌نه شیعه‌كانه‌وه، هاوكات لایه‌نی سووننییش به قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی پێشوتری خۆی ده‌بینێت و پێوایه له‌دوای جه‌نگی رزگاری عێراقدا كورد ده‌رفه‌ته‌كه‌ی قۆستۆته‌وه، هاوكات لایه‌نه سیاسیيه‌كانی كوردستان و سه‌ركرده سیاسیيه‌كان، هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور به‌دیوێكدا له‌ژێر چه‌تری دادپه‌روه‌ری و مافه یاساییه‌كان به‌ئاسایی ده‌بینن به‌جۆرێك ناسنامه‌ی عێراقی فیدراڵی ئیتیحادی بێت و فیدراڵیه‌تی هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبێت، له‌دیوه‌كه‌ی تریشدا، پێوانوایه مه‌سه‌له‌ی خزاندنی هه‌مواری ده‌ستوور بۆ ناو داوای خۆپیشانده‌ران ئه‌جێندای سیاسی له پشته‌وه‌یه و به‌و جۆره‌ی خواستی هه‌ندێ لهشۆڤێنیهكانی له‌سه‌ره مۆته‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌یه له‌به‌رده‌م كورددا.
ئاماده‌كردنی: به‌هره گه‌ردی
* دوای بەشداریکردن لە خولێکی رێکخراوی "Internews" لەسەر شێوازی نووسینی راپۆرتی ئابووری و سیاسی، ئەم راپۆرتەی ئاماده‌كردووه.