چالاكوانێك لە بەغدا كوژرا

چوار تەقینەوەش لە پارێزگای میسان حەشدی شەعبیان کردە ئامانج

K24 - ھەولێر

خۆپیشاندانەکانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق بەردەوامن و چالاکوانێک کوژرا و چوار تەقینەوەش لە پارێزگای میسان حەشدی شەعبیان کردە ئامانج.

لە چوارچێوەی رێوشوێنی ئەمنی توند و بڵاوبوونەوەی کڵاوشینەکان بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران، دەیان هەزار کەس لە بەغدا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و بەهۆی بەکارهێنانی گازی فرمێسکڕێژەوە، لە گۆڕەپانی وەسبە لە ناوەڕاستی شارەکە، چەند کەسێک تووشی هەناسە تەنگی بوونەوە، چالاکوانێکیش بەناوی عەلی نەجم لامی لەکاتی گەڕانەوەی لە گۆڕەپانی تەحریر، لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە کوژرا.

لە شاری عمارەی ناوەندی پارێزگای میسانیش، چوار تەقینەوەیە روویاندا، کە دوو بارەگا و سەرکردەیەکی گروپی عەسائیب ئەهلولحەق و سەرکردەیەکی دیکەی کەتائیبی ئەنساڕوڵڵایان کردبووە ئامانج.