ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی دەنێرێتە پەرلەمان

ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە

K24 - ھەولێر

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی كوردستان پڕۆژە یاسای چاكسازی دەنێرێتە پەرلەمانی كوردستان.

ڤاڵا فەرید، وەزیری ھەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان ئاشكرای، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران پڕۆژە یاسای چاكسازی پەسەند دەكات و راستەوخۆ دەینێرێتە پەرلەمان بۆ دووباره‌ تاوتوێكردنه‌وه‌ی.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌ كوردستان24ی راگه‌یاند، ئەمڕۆ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، جگه‌ له‌ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی و ره‌وانه‌كردنه‌وه‌ی بۆ په‌رله‌مان،  چه‌ند پرسێكی دیكه‌ش‌ تاوتوێ ده‌كرێت.