خاليد شوانی: دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان و مادده‌ی 140 ئه‌وله‌ویاتی دانوستانه‌كانمانه له‌گه‌ڵ به‌غدا
"له یاسای ئیداره‌ی دارایی رێگه به حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر دراوه پڕۆژه‌ی بودجه‌ی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات"
K24- هه‌ولێر:
خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ر حكوومه‌تێكی نوێ‌دا كه له به‌غدا پێكبهێندرێت و رێككه‌وتنی سیاسی له‌گه‌ڵیدا بكرێت، دۆخی ناوچه كوردستانییه‌كان و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ئه‌وله‌ویه‌تی دانوستانه‌كانمان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌و حكوومه‌ته.
سه‌باره‌ت به‌و پڕۆژه‌یه‌ش كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به به‌غدایكردووه، خالد شوانی گوتی: پڕۆژه‌كه‌مان له‌سه‌ر دوو ئاسته، ئاستی یه‌كه‌م تایبه‌ته به ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ئیداری، سیاسی، سه‌ربازی و ئه‌منی له‌و ناوچانه، هه‌روه‌ها قۆناغی دووه‌میشی تایبه‌ته به جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140، كه ورده‌كاری زۆری تێدایه و بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ش چاوه‌ڕێی حكوومه‌تی عێراقین.
هه‌روه‌ها ئه‌و ده‌نگۆیانه‌شی ره‌ت كرده‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوایا حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی نییه یاسای بودجه‌ی بنێرێته په‌رله‌مان، چونكه له یاسای ئیداره‌ی دارایی رێگه به حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر دراوه ئه‌و هه‌نگاوه بنێت
H.B