تورکیا باج بەسەر گەشتیاران دەسەپێنێ

بڕیارەکە نیسانی ساڵی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردن

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری توركیا، بڕیاری سەپاندنی باج  دەدات بەسەر ئەو گەشتیار و سەردانیكەرانی لە ھۆتێلەكانی توركیا دەمێننەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی فەرمی رەسمی توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا واژۆی لەسەر بڕیارێك كرد كە لە رێگەیەوە باج لەسەر كۆمەڵێك خزمەتگوزاری دابنرێ، كە باجێكی بەرێژەی 2% بەرامبەر بە مانەوە لە ھۆتێلەكانیش دەگرێتەوە و بڕیارە لە 1ی نیسانی 2020دا بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە یەكێتی خاوەنكارانی ھۆتێلەكانی توركیا بەم دواییە بە ئاژانسی نوفوستی رووسی راگەیاندووە، كە ئەگەر بێت و ئەو بڕیارە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوە بەھای كەرتی گەشتیاری لە توركیا روو لە بەرزبوونەوە دەكات و جەختیشیكردەوە كە خاوەن ھۆتێلەكان رەخنەیان لەو بابەتە ھەبووە، بەڵام تائێستا كەس گوێی لێ نەگرتوون.