ئه‌مه‌ریكا سزای نوێی به‌سه‌ر چه‌ند كۆمپانیایه‌ك و كه‌سایه‌تی دیكه‌ی ئێرانی‌دا سه‌پاند
پۆ‌مپێیۆ: عێراقییه‌كان ده‌یانه‌وێت سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان بپارێزن
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایكرد، كۆشكی سپی سزای نوێی به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی ئێران‌دا سه‌پاند و گوتیشی: هه‌ر كۆمانیایهك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئێران بكات، سزای ده‌ده‌ین. سه‌باره‌ت به عێراقیش دووپاتیكرده‌وه، به وردی چاودێری خۆپێشاندانه‌كان ده‌كه‌ین هه‌وڵیش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رۆڵی ئه‌و وڵاتانه ده‌ده‌ین، كه هه‌ژموونیان به‌سه‌ر عێراقه‌وه هه‌یه.
له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پۆ‌مپێیۆ رایگه‌یاند، "تا ئاکار و خراپەکاری رژێمی ئێران بەردەوام بێت، فشارە مەزنەکانمان بەردەوام دەبن"، گوتیشی: "٣ کۆمپانیای گواستنەوەمان سزاداوە، کە هاوکار بوونە لە گواستنەوە و دابینکردنی پێداویستی چەکی کۆکوژ".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ئەو بەرنامانە لادانی هاوکارییەکانە لە خەڵكی ئێران بۆ بەرنامەی چەك، گواستنەوە و هاوکاریکردنی پیتاندنی یورانیوم".
پۆ‌مپێیۆ ئاشكراشیكرد، "60 كه‌سمان له سه‌رانسه‌ری جیهان خستووه‌ته لیستی داواكراوانه‌وه و ده‌بێ جیهان بزانێت كه ئیداره‌كه‌مان جیدییه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران".
سه‌باره‌ت به دۆخی عێراقیش، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: وڵاته‌كه‌ی چاودیری خۆپێشاندانەکانی عیراق دەکات. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئەوان لەوە تیدەگەن وەك لوبنانییەکان خەڵکی عیراقیش ولاتێکی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی دەوێت.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، "ئەمریکا بۆ ماوەیەكی درێژە پاڵپشتی دەکات و زۆریش لەسەر ئەمریکا کەوتووە، گوتیشی هەوڵی دژە تیرۆر لە عێراق بەردەوامی پێدەدەن و ئامادەدەبن بۆ ئەو کاتەی حکوومەتی عیراق داوای پاڵپشتی کردنی خەڵکی عێراقیان لێ بکات، تا دڵنیایی بدەن، كه کاریگەری ئەوانەی سەروەری، ئازادیی و سەربوخۆیی عێراقیان ناوێت لەو وڵاتە دووربخەنەوە".
H.B