هۆشداری له بارهی مهترسییهكانی حهشدی شهعبی دهدرێت
ئایا حهشد له رزگاركهرهوه دهبێته كۆپیهكی دیكهی رێكخراوه توندڕهوهكان؟
K24 – ههولێر:
پسپۆرانی بواری سەربازی ئەمنی مەترسیيەکانی مانەوەی حەشدی شەعبی لەسەر داهاتووی عێراق ئاشکرا دەکەن و رایدەگەیەنن لە داهاتوو ئەم گرووپانەی حەشد لە نێو خۆیان دەبێتە شەڕی نێوخۆ و یەکێکی دیکەش لە مەترسيیەکانی داهاتووی ئەم هێزانە بەهێزکردنی حکوومەتی مەزهەبیيە.
پسپۆرێکی سەربازی دەڵێت: "مەترسی داعش گەورە نیيە سوپای عێراق دەتوانێت رووبەرووی ببێتەوە پێوستە حەشد هەڵوەشێتەوە".
حەشدی شەعبی لەژێر فەرمانی مەرجەعیەتی شیعەی عێراق دامەزرێنرا بەڵام ئێستە نە مەرجەعیەت نە حکوومەتی عێراقیش دەستەڵاتی بەسەر حەشدی شەعبیدا نية ئەمەش مەترسی بۆ سەر داهاتووی عێراق دروست دەکات.
حەشدی شەعبی دابەشی زیاتر لە 60 گروپ بوون لە نێو گروپەکانیش دابەشی سةر مەرجەعیەتی شیعە لە عێراق و ئێران و و لایەنە شیعەکان بوون.
مەترسی ئەم گرووپە بۆ داهاتووی عێراق زۆرە بە تایبەت له ئهگهری دروستبوونی شەڕی نێوخۆی عێراق ئەم پسپۆرەی بواری ئەمنی هۆشداری دەدات لە داهاتووى عيراق و دهڵێت ئهگهر شەڕ لە نێو ئەم گرووپانەی حەشد رووبدات خوێنێکی زۆر دەڕژێت.
حەشدی شەعبی لە عێراق جگە لەدەستگرتن بەسەر بەڕێوەبردنی ئەمنی بەشێکی زۆری خاکی عێراق هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێت ببێتە هۆکاری هەڵسوڕاندنی حکوومەتی عێراق پسپۆڕان مەترسی ئەوە لە داهاتووی حەشد دەکەن ببێتە هۆی روبەرووبوونەوەی ئەمهریکا و ئێران و شەڕی ناوخۆش لە عێراق دروست ببيت چونكه گرووپەکانی حەشد هەر یەکیان لەژێر فەرمانی مەرجەعێکدان.