به‌هۆی ناكۆكی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردن كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دواخرا
"لایه‌نه‌كان پێویستیان به گفتوگۆ و كاتی زیاتره بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن"
K24- هه‌ولێر:
ناكۆكی لایه‌نه‌كان له باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن زیاتر ده‌بێت و كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش دواخرا.
په‌یامنێری كوردستان بیست و چوار له به‌غدا رایگه‌یاند كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن دواخراوه و لایه‌نه‌كان له باره‌ی چه‌ند بڕگه‌یه‌كی پڕۆژه یاساكه ناكۆكن.
گووتیشی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاری ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها جه‌ختیش له‌وه كراوه‌ته‌وه كه لایه‌نه‌كان پێویستیان به گفتوگۆ و كاتی زیاتره بۆ رێككه‌وتن له‌سه‌ر یاسای نوێی هه‌ڵبژاردن.
H.B