ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ری عێراقی له توركیاوه گه‌ڕێنرانه‌وه
پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه و زیاتر له 4 هه‌زار كه‌س تا ئێستا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 12/12/2019، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: "65 په‌نابه‌ری عێراقی له توركیاوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ عێراق".
تالب ئه‌سغه‌ر دوسه، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كاروباری كۆچ له وه‌زاره‌ته‌كه گوتوویه‌تی: "65 په‌نابه‌ری عێراقی به رێگای ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی خۆیان له عێراق، ئه‌و كاره‌ش له چوارچێوه‌ی پرۆگرامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و 65 په‌نابه‌ره عێراقییه له شاره‌كانی (ئه‌نقه‌ره، سامسۆن، كۆنیا و چروم)ـی توركیاوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه. له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان هه‌ماهه‌نگی كراوه بۆ ئه‌وه‌ی به رێگای ده‌روازه‌ی سنووریی ئیبراهیم خه‌لیل، په‌نابه‌ره‌كان بھێننه‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆیان له پارێزگاكانی عێراق".
پێشتریش وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران رایگه‌یاندبوو: "زیاتر له 4 هه‌زار په‌نابه‌ری عێراقی له توركیاوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌ر كه‌س و خێزانێك خواستی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌بێت ده‌یگێڕنه‌وه بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆی".