ئەو کەسەی هاوسەرەکەی لە سلێمانی کوشت خۆی رادەستی پۆلیس کرد

پۆلیس راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

K24 – هه‌ولێر:

هاوسەری ئەو ژنەی لە گەڕەكی  قولەڕەیسی لە  شاری سلێمانی تەقەی لێكرا و گیانی لەدەستدا، خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس کرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانی، رۆژی 26/10/2019،  لە گەڕەكی قولەڕەیسی لەشاری سلێمانی هاوڵاتی ( ن ، ع ، س) لەدایكبوی 1986 ،ڕەگەز مێ‌، تەقەی لێكراو تۆمەتبار هەڵات ، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەفریاگوزارییەكان هاوڵاتییەكە بە برینداری گەینرایە نەخۆشخانە و دوای رۆژێك  مانەوەی لەوێ‌ گیانی لەدەستدا .

پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشی کرد، دوێنی 11/12/2019،  (ه ، ع ، س ) لە دایكبووی 1983 كە هاوسەری كوژراوەكەیە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد.

H.J