چاوشئۆغلو: ئه‌وانه‌ی خراپ كه‌ڵك له مێژوو وه‌رده‌گرن ترسنۆكن
نا‌وێرن رووبه‌ڕوو ببنه‌وه

K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، ره‌خنه‌ی له بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا گرت له باره‌ی داننان به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان له 1915دا.
له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، چاوشئۆغلۆ نووسیویه‌تی: ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا هیچ نییه جگه له شانۆگه‌ری، له رووی یاساییه‌وه هیچ پابه‌ندبوونێكی نییه و هیچ هێزێكی یاسایی نییه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت خراپ كه‌ڵك له مێژوو وه‌ربگرن بۆ مه‌به‌ستی سیاسی، ترسنۆكن و له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی راسته‌قینه ده‌ترسن.
به هۆی كڕینی سیستمی به‌رگری مووشه‌كی ئێس400ی رووسیا له لایه‌ن توركیاوه، ئه‌مه‌ریكا له رێی سیاسی و دیپلۆماسی و ئابوورییه‌وه فشاری خستووه‌ته سه‌ر توركیا به مه‌به‌ستی پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی له‌و بڕیاره.