بۆشاییگهرێكی ئه‌مه‌ریكی به وێنه‌یه‌ك خۆشه‌ویستی خۆی بۆ به‌غدا ده‌رده‌بڕێت
وێنه‌یه‌كی به‌غدا كه له بۆشایی ئاسمانه‌وه گیراوه بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
بۆشاییگهرێكی ئه‌مه‌ریكی له رێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق كه له بۆشایی ئاسمانه‌وه گیراوه، خۆشه‌ویستی خۆی بۆ شاره‌كه ده‌ربڕیوه و له تویته‌ره‌وه نوسیوویه‌تی: "گه‌شته‌كه‌ی باوكم له‌م شاره‌وه ده‌ستیپێكردووه".
جێسیكا میر، بۆشاییگه‌ری ئه‌مه‌ریكی چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا وێنه‌كه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه به شه‌و له بۆشایی ئاسمانه‌وه گیراوه و ده‌ڵێت: "گه‌شته‌كه‌ی باوكم لێره‌وه له به‌غدا ده‌ستیپێكرد، شوێنی له دایكبوون و نیشتمانی خێزانی میر بووه چه‌ند ساڵێك. له خێر و خۆشی‌دا بیت به‌غدا".

فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش رۆژی هه‌ینی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌سه‌ر تۆڕی كۆمةڵایهتی تویته‌ر، تویته‌كه‌ی جێسیكای بڵاوكردووه‌ته‌وه و نوسینه‌كه‌ی كردووه به زمانی عه‌ره‌بی.
ئه‌و وێنه‌یه‌ی به‌غدا به هه‌زاران كه‌س له تویته‌ره‌وه لایكیان كردووه. به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییگهره ئه‌مه‌ریكییه هیوای بۆ خواستوه ره‌وشی به‌غدا ئارام و سه‌لامه‌ت نییه و له سه‌ره‌تای مانگی ئۆكتۆبه‌ره‌وه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی شاره‌كه‌ی ته‌نیوه و به‌هۆی گرژییه‌كانه‌وه سه‌دان كه‌س كوژراون و بریندار بوون. سه‌دانی دیكه‌ش ده‌ستگیركراون و رفێنراون.