عه‌ممار حه‌كیم داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ ده‌كات

"لەگەڵ جێبەجێكردنی داخوازی خۆپیشاندەرانین"

K24 - ھەولێر

سه‌رۆك ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌وان پاڵپشتی له‌ هه‌ر كاندیدێك ده‌كه‌ن كه‌ عێراقییه‌كان له‌سه‌ری رێكبكه‌ون و یه‌كگرتووبن و ئاماده‌كاریش بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ بكرێت.

عه‌ممار حه‌كیم، له‌باره‌ی دۆخی عێراق له‌ په‌یامێكدا دووپاتیی ده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ بژارده‌كانی رۆڵه‌كانی گه‌لن.

روونیشی كرده‌وه‌، هیچ كاندیدێكیان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق نابێت.

 سه‌رۆك ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی دووپاتیشی كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌وان له‌گه‌ڵ یه‌كگووتاری عێراقییه‌كانن، له‌پێناو تێپه‌ڕاندنی قۆناخی ئێستا و هه‌روه‌ها ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ و جێبه‌جێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ره‌ ئاشتتیخوازه‌كان.