داعش لە باشووری مووسڵ ھێرشی كرد

دوو چەكداری داعش كوژران

K24 - ھەولێر    

چەکدارانی داعش لە شارەدێی بادوش لە باشووری مووسڵ، ھێرشیان كرد و ئەفسەرێكیان لەگەڵ دایك و ھاوسەرەكەیان كوشت.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند، چەکدارانی داعش هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەفسەرێکی سوپای عێراقی لە شارەدێی بادوش لە باشووری مووسڵ و خۆی و دایک و هاوسەرەکەیان کوشتووە و دواتر بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵاتوون.

هاوکات لە کاتی بەرپەچدانەوەی هێرشێکی دیکەی داعش، بۆ سەر بیرە نەوتەکانی باشووری مووسڵ، دوو چەکداری رێکخراوەکە کوژران و یەکێکی دیکەش دەستگیرکرا.