كاندیدی حزبه‌كانی عێراق مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان گڕدهدات
ھێزی ئه‌منی زیاتر به‌ره‌و ده‌وروبه‌ری مه‌یدانه‌كان ده‌جوڵێنرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی عێراقی و درووستبوونی گرژی زیاتر، پاڵی به حكوومه‌تی عێراقه‌وه ناوه ئاماده‌سازیی سه‌ربازیی گه‌وره بكات به‌ره‌و مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان له به‌غدا و پارێزگاكانی باشووری عێراق بكات، ئه‌وه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له سه‌رجه‌م مه‌یدانه‌كان و زۆربه‌ی خۆپیشانده‌رانیش كاندیدی حزبه‌كان بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران ره‌تده‌كه‌نه‌وه و چالاكوانانیش له‌باره‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه و به‌ریه‌ككه‌وتنی نوێ هۆشداریی ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌م بارودۆخه له كاتێكدایه خه‌ریكه ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریی بۆ راسپاردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و شوێنگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆتایی دێت. له هه‌مان كاتیش‌دا خۆپیشانده‌ران كاندیدی حزبه‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته ره‌تده‌كه‌نه‌وه، هه‌رچه‌نده لێكتێگه‌یشتنی سیاسی له پشت په‌رده‌وه بۆ تێپه‌ڕاندنی یه‌كێك له كاندیده‌كان به‌گوێره‌ی ئه‌جێندا سیاسییه‌كان درووست بووه.
له ئیواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌وه ژماره‌ی خۆپیشانده‌رانی مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق زۆر زیاد بووه و له سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆ یهكشهممهشهوه خه‌ڵكی دیكه به‌ره‌و مه‌یدانه‌كان رۆشتۆن. ئه‌وه‌ش جووڵه‌یه‌كه ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ده‌دات گرژی گه‌وره‌تر به‌ڕێوه‌بێت.
به‌گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، ئاماده‌سازیی ئه‌منی فراوان كراوه و له شه‌وی شه‌ممه‌وه به‌شێكی هێزه‌كان گه‌یشتوونه‌ته نزیكی مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان. شایه‌تحاڵێك به رۆژنامه‌ی "العربي الجديد"ـی گوتووه، له‌گه‌ڵ زیادبوونی ژماره‌ی خۆپیشانده‌ران و ره‌تكردنه‌وه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی یان هه‌ر كاندیدێكی دیكه‌ی حزبه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان ناچار بوون هێزی زیاتر ره‌وانه‌ی مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان بكه‌ن و هێزی زیاتریش له‌سه‌ر پرده‌كان و ده‌وروبه‌ری مه‌یدانه‌كانی خۆپیشاندان و شه‌قامه‌كانی نزیك له‌و مه‌یدانانه بڵاوبكه‌نه‌وه".