پێنج كەس بە تۆمەتی ھەڵواسینی گەنجەكەی بەغدا دەستگیر كران
وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە
K24 - ھەولێر
وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی پێنج کەسی بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانەکەی گۆڕەپانی وەسبە راگەیاند.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقدا هاتووە، پێنج کەس لەوانەی دەستییان هەبووە لە تاوانی کوشتن و هەڵواسینی گەنجێک لە گۆڕەپانی وەسبەی شاری بەغدا دەستگیرکراون.
هاوکات لە بەسرە، هێزە ئەمنییەکان رێگاکانی ئوم قەسر و خۆر زوبێر و بەندەری نەوتییان لە باشووری بەسرە کردەوە، کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرابوون.
رۆژی پێنجشه‌ممه، 12/12/2019، خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانه وه‌سبه "الوثبة"ی ناوه‌ڕاستی به‌غدا، دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێكیان به‌بیانووی ته‌قه‌كردن و كوشتنی خۆپیشانده‌ران كوشت، ته‌رمه‌كه‌شیان به ستوونی ترافیك لایته‌وه هه‌ڵواسی.
ھ.م