چالاكوانێكی دیاری خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا كوژرا
رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش داوای پاراستنی گیانی چالاكوانان له حكومه‌ت ده‌كه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
چالاكوانێكی دیاری خۆپیشاندانه‌كانی عێراق له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كوژرا.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، "حه‌قی ئیسماعیل عه‌زاوی" یه‌كێك بوو له رێكخه‌ر و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان، له باشووری به‌غدا، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كدار كوژراوه.
میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، عه‌زاوی خاوه‌نی كۆمپانیای گه‌شتوگوزار بووه، دوای كوژرانیشی ته‌رمه‌كه‌ی گوازراوه‌ته‌وه پزیشكی دادی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش لێكۆڵینه‌وه‌یان له رووداوه‌كه ده‌ستپێكردووه.
خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدای پایته‌خت و ژماره‌یه‌ك پارێزگای باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، كه له سه‌ره‌تای ئۆكتۆبه‌ری رابردووه‌وه ده‌ستیپێكرد و تا ئێستا به‌رده‌وامه، نزیكه‌ی 420 خۆپیشانده‌ر كوژراون و به هه‌زاران خۆپیشانده‌ریش برینداربوونه.
تا ئێستاش له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه، ژماره‌یه‌ك چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان كوژراون، رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤیش داوای پاراستنی گیانی چالاكوانان له حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئ. م