نووسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی واده‌ی راده‌ستكردنی ئه‌ركی حكوومه‌ت به سه‌رۆك كۆمار ئاشكرا ده‌كات
دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت
K24- هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ده‌ستوور رێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران نه‌كرا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو حكوومه‌ت ئه‌ركه‌كه‌ی راده‌ستی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.
له‌مباره‌یه‌وه ولیه‌م وه‌رده، وته‌بێژی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بدولمه‌هدی له راگه‌یه‌ندراوێكدا گوتی: دانیشتنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به شێوه‌یه‌كی ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌وه‌ی كه به‌گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ماوه‌ی یاسایی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو ماوه‌ی ده‌ستووری حكوومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر كۆتایی دێت، گوتیشی: ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدێك بۆ جێگره‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی نه‌كرا، ئه‌وا حكوومه‌ت ناچار ده‌بێت ئه‌ركی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راده‌ستی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق بكات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆماری عێراق داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كرد، ناوی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مانی پێ بدات، بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی خۆی پێشكه‌ش بكات.
H.B