له به‌سره 4 ئه‌ندامی خێزانێك كوژران
ته‌نها منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان رزگاری بووه
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16/12/2019، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یان: "ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو له شاری به‌سره‌ی باشووری عێراق زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی خێزانێكیان كوشتووه".
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه گوتوویه‌تی: "ئه‌و خێزانه‌ی له‌لایه‌ن چه‌كداره نه‌ناسراوه‌كانه‌وه كراونه‌ته ئامانج، پێكهاتوون له ژن و پیاوێك و 3 منداڵ و له گه‌ڕه‌كی موهه‌ندیسینی شاره‌كه ته‌قه‌یان لیكراوه".
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، ته‌نها منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵان له‌و كرده تاوانكارییه‌دا رزگاری بووه و 4 كه‌سه‌كه‌ی دیكه‌یان گیانیان له ده‌ستداوه. چه‌كداره‌كان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه و ئه‌و تاوانه‌یان ئه‌نجامداوه، دواتریش هێزه ئه‌منییه‌كان ناوچه‌كه‌یان ئابڵۆقه‌داوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ران و هۆكاره‌كانی ئه‌و تاوانه ئاشكرا نه‌كردووه.