ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانییه‌كانی ده‌گه‌یێنێته عادل عه‌بدولمه‌هدی
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانی واشنتنی له‌باره‌ی بۆردومانكردنی هه‌ندێك له دامه‌زراوه‌كانی له عێراق گه‌یانده عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست ده‌كات بۆ راگرتنی.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق، ماك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به رێگای ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندی به عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، سه‌ره‌ڕای ته‌ئكیدكردنه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات له جه‌نگی دژی تیرۆر و پاڵپشتیكردنی كۆششی هێزه هاوبه‌شه‌كان بۆ پارێزگاریكردن له ئاسایش و سه‌قامگیریی له ته‌واوی عێراق، نیگه‌رانی واشنتنیشی له‌باره‌ی بۆردومانی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی ده‌ربڕیوه.
ئێسپه‌ر داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه، رێوشوێنی پێویست دژی ئه‌و كرده‌وانه بگرنه‌به‌ر، له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆك وه‌زیرانی كاربه‌ڕێكه‌ری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ر هه‌وڵێكی لاوازكردنی حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌بێته هانده‌ر بۆ زیادبوونی ئاژاوه و پشێوی.