دیاله.. داعش 2 جار هێرشی كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان
10 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و بریندار بوون
K24- هه‌ولێر:
شانه‌ی راگیاندنی ئه‌منی عێراقی رایگه‌یاند، له هێرشێكی چه‌كدارانی رێكخراوی داعش له سنووری پارێزگای دیاله 5 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران.
شانه‌ی ناوبراو له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، "چه‌كدارانی داعش شه‌وی رابردوو هێرشیان كرده سه‌ر خاڵێكی سه‌ر به كه‌تیبه‌ی زریپۆشی فیرقه‌ی 5 له گوندی نه‌وفه‌لی سه‌ر به قه‌زای میقدادیه له سنووری پارێزگای دیاله، له ئه‌نجامدا دوو سه‌رباز كوژران و یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو".
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، "له هێرشێكی دیكه‌ی هاوشێوه‌دا بۆ سه‌ر هێزه‌كانی فه‌وجی 2ی لیوای 20ی هێزی پیاده له فیرقه‌ی 5 له ناوچه‌ی نه‌دای سه‌ر به قه‌زای به‌له‌دروز له سنووری پارێزگای دیاله، 3 ئه‌ندامی هێزه ئه‌منییه‌كان كوژران و 4ی دیكه‌ش بریندار بوون، كه یه‌كێك له برینداره‌كان پله‌ی ئه‌فسه‌ری هه‌یه".
H.B