خۆپێشانده‌رانی به‌سره رێگا سه‌ره‌كییه‌كانی كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێله داده‌خه‌ن
خۆپێشانده‌ران چادریان له‌به‌رده‌م كێڵگه‌كه هه‌ڵداوه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ خۆپێشانده‌رانی شاری به‌سره هه‌موو ئه‌و رێگایانه‌یان داخست، كه به‌ره‌و كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێلهوه ده‌چن، له‌كاتێكدا خۆپێشانده‌رانی واست فه‌رمانگه‌یه‌كی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاره‌بایان له‌و پارێزگایه داخست.
به‌گوێره‌ی چالاكوانانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له شاری به‌سره، "له شه‌وی رابردووه‌وه خۆپێشانده‌رانی ئه‌و پارێزگایه چادریان له به‌رده‌م كێڵگه‌ی نه‌وتی رمێله هه‌ڵداوه و سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆش رێگاكانی هاتوچۆكردنیشیان به‌ره‌و ئه‌و كێڵگه‌یه داخستووه".
وه‌ك ئاماژه‌شیان پێداوه، "خۆپێشانده‌رانی پارێزگای واستیش بۆ سێیه‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك فه‌رمانگه‌ی وزه‌ی گه‌رمیی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كاره‌بایان له‌و پارێزگایه داخستووه".
H.B