رووسیا 17 ملیۆن دۆلار بۆ ئاوەدانکردنەوەی سووریا تەرخاندەکات
رووسیا پارە بۆ ئاوەدانكردنەوەی سووریا تەرخان دەكات
K24 - ھەولێر
لە چوارچێوەی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی سووریا دیمێتری میدڤیڤ سەرۆک وەزیرانی رووسیا 17 ملیۆن دۆلاری بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان تەرخانکرد.
بە گوێرەی بڕیارەکە بەر لە کۆتایی هاتنی ئەمساڵ رووسیا پێنج ملیۆن و 800 هەزار دابیندەکات، کە مەبەست لێی دووبارە ئاوەدانکردنەوەی پارێزگاکانی سووریایە کە بەهۆی جەنگەوە زیانێکی زۆریان بەرکەوتبوو.
هەروەها رووسیا پێنج ملیۆن دۆلاری دیکە بە یونسێف دەبەخشێت بۆ بینادنانەوەی قوتابخانەکان و دابینکردنی خواردن و خزمەتگوزاری بۆ منداڵان.
بڕیارە سێ ملیۆن دۆلاری دیکەش بە رێکخراوی تەندروستی جیهانی ببەخشێت، کە مەبەست لێی هاوکاری کردنی هاووڵاتیانی زیانلێکەوتووی سووریایە.
ھ.م